کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە درێژەی گۆشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ‌هاووڵاتیی کوردی شاری پاوە دەسبەسەر کران

16:23 - 17 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە سێ‌هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەختیار رەسووڵی خەڵکی شاری پاوە و موختار ئەحمەدی و سەتار ئەحمەدی خەڵکی گوندی خانەگا بە هۆیەکی نادیار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو سێ‌هاووڵاتییە دوو رۆژ دوای دەسبەسەرکرانیان واتە رێکەوتی ١٦‌ی رەشەمە بۆ زیندانی شاری پاوە راگوێزراون.
چەند رۆژ لەمەوبەریش کەیهان عەزیزی و داود غەفاری دوو چالاکی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی شاری پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەئەنجامی پەرچەکردار بە بێ‌حورمەتییەکانی مەلاقادر قادری ئیمام جومعەی پاوە بە چالاکانی فەرهەنگی، دەسبەسەر کراون.
بە وتەی کەسانی ئاگادار، دۆخی جەستەیی کەیهان عەزیزی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا تێک چووە و بەو هۆیەوە رەوانەی زیندانی شاری پاوە کراوە.