کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری مەریوان لەئەنجامی كۆكردنەوەی ماهوارە تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە

17:40 - 25 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە گەڕەكێكی شاری مەریوان لەئەنجامی دەسبەسەرداگرتنی ماهوارە، لە نێوان هێزە ئینتزامییەكان و هاووڵاتیانی ئەو شارە تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەكان لە گەڕەكی ئیدارەی بەرق چوونەتە سەربانی ماڵەكان و دەستێان بە کۆ كردنەوەی دیشی ماهوارەكان كردووە.

بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو هێزانە سەرەڕای كۆكردنەوەی دیشی ماهوارەكان بێ‌حورمەتیشیان بە خاوەن ماهوارەیەك كرد و لەئەنجامدا تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە.

پێشتریش رێكەوتی ٢١‌ی خاكەلێوە هێزە ئینتزامییەكان لە گەڕەكەكانیتەرخان ئاوا و كورەی موسەوی شاری مەریوان چووبوونە سەر بانی ماڵەكان و دیشی ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
ئەو هێزانە زۆر جار بێ‌ئیزنی خاوەن ماڵەكان و بێ‌بوونی مۆڵەت دەچنە سەر بانی ماڵەكان و وێڕای بێ‌رێزی كردن دیشی ماهوارەكان زەوت دەكەن.