کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە قوتابخانەیەکی شاری بجنوورد، ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکرێتەوە

15:43 - 4 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: ئەندامانی بەسیجی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئازادانە لە قوتابخانەکاندا ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەقوتابخانەی دواناوەندیی بەناو خومەینیی شاری بجنوورد، ماددەی هۆشبەری وەکوو حەشیش، کراک و تەریاک لەلایەن کەسانێکی سەر بە سپای پاسدارانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

بە وتەی هاووڵاتییەک، بڵاو کردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەو قوتابخانەیەدا لەلایەن ئەندامانی بەسیجی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەی ئازادانە ئەنجام دەدرێت و هیچ جۆرە بەربەستێکیان بۆ دروست ناکرێت.

ماوەیەکە ئەندامانی بەسیجی قوتابخانەی خومەینی لە بجنوورد دەستیان داوەتە بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە نێو ئەو قوتابخانەیەدا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەرەوڕوو بوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەنجام نەدراوە.

بجنوورد ناوەندی پارێزگای خوراسانی باکوورە و زۆربەی دانیشتوانی، هاووڵاتییانی کورد پێکی دەهێنن.