کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی یەك مانگدا ١٦٠ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كراون

22:42 - 14 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شۆڕشی خەڵكی عەرەبی ئەهوازدا ١٦٠هاووڵاتیی عەرەب لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی بڵاویان كردەوە، لەبەرەبەریی ساڵڕۆژی ئینتفازەی خەڵكی عەرەب لە ماوەی مانگی مارسی میلادیدا شەپۆلێكی بەربڵاو لە گرتنی چالاكانی عەرەبی ئەهوازی دەستی پێكردووە.
لە ماوەی مانگی مارسدا سەدو شەست هاووڵاتیی عەرەب دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا لە چارەنووسیان زانیارییەك لەبەر دەست‌دا نیە.
بەوتەی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ئامانج لەو رەشبگیرییانە، دروست كردنی ترس و دڵەڕاوكێی لە نێو هاووڵاتیانی عەرەب و پێشگرتن لەسەرهەڵدانی هەر چەشنە خوپیشاندانێكە.

لە رێكەوتی پازدەی ئاوریلی ٢٠٠٥ی زایینی هاووڵاتیانی شار و گوندە عەرەب نشینەكانی ئێران لەمەڕ سیاسیەتی هەڵاواردنی رێژیمی ئێران خوپیشاندانێكیان وەرێ‌خست.

لەو ناڕەزایەتییە دەربڕینەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتیانی عەرەب لەلایەن هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە كوژران و ئەو خوپیشاندانە بە ئینتفازە ناودێڕ كرا.