كوردستان میدیا: قەبزی چەند سەد هەزار تمەنیی بەرق، كێشە و دڵەڕواكێیەكی نوێیبۆ لێقەاماوانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات ناوەتەوە.
دوای تێپەڕینی نزیك بە شەش مانگ لە بوومەلەرزەی شارەكانی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، سەرەڕای ئەوەی نۆژەن كردنەوەكان بەشێوەی پێویست نەبوون، وەرگرتنی پوولی بەكارهێنانی كارەباش بۆتە كێشەیەك و بەرۆكی لێقەوماوانی گرتۆتەوە.
لەو پێوەندییەدا رۆژنامەی جهان سەنعەت بڵاوی كردەوە، ئەو لێقەوماوانەی كە لە خێوەتەكاندا ژیان بەسەر دەبەن، چەند رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ قەبزی ١٤٠ هەتا ٣٠٠ هەزار تمەنیی كارەبا بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ژمارەیەك لەو لێقەوماوانە رایانگەیاندووە، دوای روودانی بوومەڵەرزەكە ناوەندە پێوەندیدارەكان پێیان راگەیاندین، دەتوانن بۆ كەڵك وەرگرتن لە كەلوپەلی وەكوو كوورەی بەرقی، كارەبا بۆ نێو خێوەتەكان رابكێشن.
ژمارەیەك لەو هاووڵاتیانە وتوویانە، ئیدارەی بەرقی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایانگەیاندبوو، ئێمە بە هیچ شێوەیەك پارەی كارەباتان لێوەرناگرین.
رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژ بوومەلەرزیەك بە گوژمی ٦،٢ بە پێوەری ریشتێر شارەكانی ئەهەر، هریس، ورزقان و كایبری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەژاند و تێیدا زیاتر لە ١٤ ئاوایی بە تەواوەتی لەناو چوون و نزیك بە ١٢٠ گوندیش خەساری بەرچاویان بەركەوت.
دوابەدوای روودانی بوومەلەرزەكە چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان بە مەبەستی یارمەتی كردن بە بنەماڵەی قوربانیان و فریاگوزاری دەربڕی، بەڵام لەگەڵ دژكردەوەی لێپرسراونی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرەڕوو بۆوە.
محەممەد نەجاڕ وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندبوو، ئێمە پێویستیمان بە یارمەتیی هیچ وڵاتێك نییە و بۆ خۆمان بە زووترین كات عەمەلیاتی فریاكەوتن و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەین.
هەرلەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی قانوون لە زاری عەبباس فەلاحی باباجان نوێنەری ئەهەر و هەریس بڵاوی كردبۆوە، نەبوونی خێرایی لە خزمەتگوزارییەكان وای كردووە كە هەتا ئێستا بینایەكی ئەتۆ لەو دوو شارە نۆژەن نەكرێتەوە.