کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی فینلاند یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە

16:09 - 27 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: یادی ٢٥ـەمین ساڵڤەگەڕی کیمیایی بارانی شاری هەڵەبجە لە وڵاتی فینلاند بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٦ی رەشەمە، یادی ٢٥ـەمین ساڵڤەگەڕی کیمیایی بارانی شاری هەڵەبجە لە هۆڵی خانەی کرێکاری رۆژهەڵاتی هیلسینکی لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێنەنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

لەم کۆڕیادەدا لاورا لۆدێنیووس نوێنەری ئاشتیی فینلاند، بەم بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان پەیامی بنەماڵەی شەهیدان هەڵەبجە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدی هەڵەبجەوە پێشکەش کرا.

4076.jpg


دواتر وتاری دەستەی رێکخراوەکانی پێکهێنەری کۆڕیادەکە لەلایەن ئازاد نەهلی بە زمانی کوردی و نیشتمان دۆعاگوو بە زمانی فینلاندی پێشکەش کرا.

لە کۆتاییشدا پەیامی هاوبەشی ریکخراوەکانی بەشدار لەلایەن کریستنا کۆیڤوونێن نووسەر و کوردناسی فینلاندی پێشکەش کرا.