کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەمریكا فێستیڤاڵێك بە بۆنەی نەورۆز بە بەشداری كوردەكان بەڕێوە چوو

15:19 - 29 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: لە دەڤەری واشینگتۆن فێستیڤاڵێك بەبەشداری كوردەكان و نەتەوە جیاجیاكانی دونیا بە بۆنەی نەورۆزەوە بەرێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو فێستیڤاڵەدا هەر نەتەوەیەك بە رازاندنەوەی خێوەتی خۆی كە بریتی بوو لە پیشاندانی كولتوور و كەلەپووری ئەو نەتەوەیە، بەرەوپیری نەورۆز چوون.
كوردەكانیش وەك هەموو نەتەوەیەكی تر كولتوور و فەرهەنگی خۆیان لەو فێستیڤاڵەدا پیشان نەتەوەكانی تری بەشدار دا.
كوردەكانی هەرچوار بەشی كوردستان، بە شێوەیەكی چالاكانە و یەكگرتووانە و بە هاوكاری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی ئەو بۆنەیە بوون.

سەرجەم رێكخراوە سیاسیی ـ كولتووری و كۆمەڵایەتییەكانی كورد لە دەڤەری واشینگتۆن بە دەیان شتی كولتووری و كەلەپووری كوردەواریان نیشاندا و لەسەر خێوەتی كوردستان ئاڵای كوردستان دەشەكایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا گرووپی هەڵپەركێی لاوانی كورد، چەندین جۆر شایی و رەشبەڵەكی سەرنجراكێشیان، پیشانی بەشدار بووان دا.