کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە قەزای دوبز لە کەرکووک زیاتر لە ٢٥ کەس بوونە قوربانی

15:22 - 21 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: زیاتر لە ٢٥ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا بۆسەر بنکەی پۆلیسی قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک کوژران و بریندار بوون.
ماڵپەڕی سۆمرییە نیووز بڵاوی کردەوە، بەوتەی بەرپرسانی ئەمنی ئەو قەزایە، ٨ کەس لەو تەقینەوەدا گیانیان لەدەست داوە و ١٨ کەسیش بە توندی بریندار بوون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێک ئەو تەقینەوەی وەئەستۆ نەگرتووە.
هاوکاتیش ماڵپەڕی NRT بڵاوی کردەوە، لە تەقینەوەی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢١‌ی رەشەمە لە قەزای دوبزدا ٤ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
قەزای دوبز لە رۆژاوای شاری کەرکوک و لە ٤٠ کیلۆمیتریی پارێزگای کەرکووک هەڵکەوتووە و ٤٨ گوندیشی لەخۆ گرتووە.