کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر موجاهیدینی خەلق نزیک بە ٦٠ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە بوونە قوربانی

14:55 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا، لە ئەنجامی مووشەک و خۆمپارەبارانی کەمپی لیبرتی ٦ کەس لە ئەندامانی موجاهیدینی خەلق گیانیان لەدەست دا و ٥٠‌ی دیکەش بریندار بوون.


رێکخراوی موجاهیدینی خەلق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هێرشە، گیان لەدەست دان و بریندار بوونی ئەندامەکانی پژڕاست کردۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس هەواڵی گیان لەدەست دانی ٧ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیەی بڵاو کردۆتەوە.
لە بەیاننامەکەی رێکخراوی موجاهیدینی خەلقدا هاتووە، زیاتر لە ٣٥ مووشەک و خۆمپارە بۆ ناو کەمپی لیبرتی هاوێژراون.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەنجامدەری ئەو هێرشە بڵاو نەبۆتەوە.
پێشتریش لە رێکەوتی ١٩ بانەمەڕی ١٣٨٩ کەمپی ئەشرەف لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە هێرشی کرایە سەر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی موجاهیدین کوژران و بریندار بوون.
رێکخراوی موجاهیدینی خەلق ساڵی ١٣٧٦ بەهۆی تیرۆری شەش هاووڵاتیی ئەمریکایی خرایە لیستەی تیرۆرەوە.
حکوومەتی ئەمریکا پاش ١٥ ساڵ ناوی رێکخراوی موجاهدین خەلقی لە ریزی گرووپە تیرۆریستەکان سڕییەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر سەرجەم ئەندامانی موجاهیدین لە کەمپی ئەشرەفەوە بۆ کەمپی لیبرتی راگوێزران.
کەمپی لیبرتی لە ٥٧ کیلۆمیتریی باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا هەڵکەوتووە و نزیک بە ٣٥٠٠ کەس لە ئەندامانی موجاهیدین تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.