کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەدەسپێكی شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لە سووریە نزیك بە ١٥هەزار منداڵ كوژراون

22:27 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ناوەندێكی ناحكوومیی پشتگیری لەمافی منداڵان رایگەیاند، لە دەسپێكی نائارامییەكانی سووریەوە هەتا ئێستا ١٠هەتا ١٥هەزار منداڵ كوژراون.
ماڵپەڕی رادیۆ زەمانە بڵاوی كردەوە، فلیپ والنتی جێگری ئەنجومەنی ناوەندی ناحكوومیی زنجیرەی ئومێد رایگەیاند، نزیك بە نێوەی ئەو هاووڵاتیانەی كەلە سووریە كوژراون، خەڵكانی مەدەنیی پێكی دێنن.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: لە سەدا سی هەتا ٤٠%ی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی كە كوژراون لە منداڵان پێك هاتوون.
جێگری ئەنجومەنی زنجیرەی ئومێد لەپێوەندیی منداڵانی ئاوارە كە لە وڵاتی ئوردونن ئەوەشی خستە روو، لەو وڵاتە نزیك بە ٤٠٠هەزار پەنابەر بوونی هەیە و لەنێو ئەو رێژەیەدا پشكنینی پزیشكیان بۆ ٦٥منداڵ كردووە و دەركەوتووە بە شێوەی نێوەنجی ٦٠%ی منداڵان لە بریندارانی شەڕن.
بەپێی دوایین ئامارەكان تەنیا لە مانگی مارسی میلادیدا ٢٨٩منداڵ لە سووریە كوژراون.
هەر لەو پێوەندییەدا كارناسانی بریتانیا رایانگەیاندووە كە رێژیمی سووریە لە دژی هاووڵاتیان چەكی كیمیایی بەكار هێناوە.
ماوەیەك لەمەوبەر ئۆپۆزیسیۆنی سووریە رایگەیاندبوو، هێزەكانی بەشار بەمەبەستی سەركوتی ویستی ناڕەزاییان كەڵك لە چەكی كیمیایی وەردەگرن.