کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٤٠ی ژنانی خوێندەوار لەئێران بێکارن

17:45 - 16 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: ئامارەکانی بێکاری لەکۆمەڵگای ژنانی ئێراندا دەرخەرەی ئەوەیە کە لەسەرووی سەدا ٤٠ی ژنانی خوێندەوار لەو وڵاتەدا بێکارن و ژنانی بێکار بەو ئامارەش زیاتر دەبن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مولاوێردیجێگری کاروباری ژنان لە لەوڵاتی ئێراندا رایگەیاندووە: ئاماری بێکاری ژنان لەئێراندا لەئاستێکی مەترسیدار دایە و نیسبەت بەو کێشەیە هۆشداری دا.

ئەو بەرپرسەی رێژیم کێشەی بێکاری بە گرینگترین کێشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دا.

ماوەیەک لەمەوبەر وەزارەت کاری رێژیم لەراپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە رێژەی بێکاری دەرچوانی زانکۆکان لەنێونجی نرخی بێکاری لەئێراندا زیاترە و ئەوە لەحاڵێک دایە کە نێونجی بێکاری لەئێران لەساڵی رابردوودا لەسەدا ١١ بووە.

لەو راپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە تەنیا نرخی بێکاری دەرچوانی زانکۆکان لەسەدا ١٩یە و بەپێی ئامارەکان، نرخی بیكاریی ژنان لە ماوەی ٩ ساڵی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئێستاکە گەییشتووەتە لەسەدا ٤٣،٤ و راپۆرتەکان باس لە بەرزبوونەوەی رۆژلەدوای رۆژی ئەو ئامارە دەکەن.

لەکاتی ئێستادا ١٠ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار دەرچووی زانکۆ لەئیران هەیە و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٦ ملیۆن کەسیان لە بازاڕەکانی کاردا نەیانتوانیوە کار دەست بخەن و ئەمەش لەحاڵێک دایە کە بەم نزیکانە زیاتر لەچوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار خوێندکاری دیکەش زانکۆ تەواو دەکەن و پەیوەست بە رێژەی بێکاران دەبن.