کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٨٠ی كەرتە بەرهەمهێنەرەكان لە ئێران تووشی قەیران بوون

20:21 - 1 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: نوێنەرێكی مەجلیسی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە هەر ١٠ كارگە و كەرتی بەرهەمهێنان، ٨ دانەیان تووشی قەیرانی ئابووری بوون.


عەلیڕەزا مەحجووب ئەندامی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتیی مەجلیس وتی: سیاسەتی هەڵەی هاوردە و هەناردە كردنی دەوڵەت وای كردووە كە زۆربەی كەرتە وەبەرهێنەرەكان تووشی كێشەی ئابووری بن.
هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەرێكی دیكەی مەجلیس رایگەیاندووە، لەحاڵی حازردا ئەگەر بتهەوێ‌هەر كارێك بەرەو پێش بڕوات دەبێ‌بەرتیل بدەی.
ئەرسەلان فەتحی پوور ئاشكراشی كرد، دۆخی هەڵاوسان و بەرتیل وەرگرتن لە ئێران وای لێهاتووە كە چیدیكە كۆنترۆڵ ناكرێ‌.
ئەو دوو نوێنەرە لەو باوەڕەدان، نرخی هەڵاوسان لە ئێران بە چەشنێكی لێهاتووە كە ئەگەری ئەوە هەیە، بەشێکی بەرچاو لە كەرتە بەرهەمهێنەرەكان بەرەو رووی داخران ببنەوە.
لەو چەند مانگەی دواییدا نرخی كەلوپەلی پێویست بۆ بەرهەمهێنان لە ٨٧%وە بۆ ١١٢% بەرز بۆتەوە.