![](/weney-mallperr/9962.jpg)
کوردستان میدیا: لەسەر بڕیاری مووسا رەسوڵی بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، قوتابخانەکانی شاری پیرانشار کراونەتەوە شوێن و بنکەی بەسیج و سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوای ئەوەیکە مووسا رەسوڵی بووەتە بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری پیرانشار، قوتابخانەکانی ئەو شارە بوونەتە مۆڵگەی بەسیج و سپای پاسدارانی رێژیم و لەقوتابخانەکانی ئەو شارە بۆ کاروباری نیزامی کەڵک وەردەگرن.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای رایگەیاند: قوتابخانەی شەوانە رۆژیی محمد رسولالـلە بووەتە مۆڵگەی تایبەتی هێزەکانی بەسیج و سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران.
ئەو هاووڵاتییە لەدرێژەدا رایگەیاند: ئەو قوتابخانەیە وەک قوتابخانەکانی دیکە بە بیانووی ئەوەیکە تەخریبییە بە فەرمی داروەتە بە سپا و بەسیج و رێژیم کەڵکی نیزامی لێ وەردەگرێت.
ئەو بڕیارەی موسا رەسوڵی، بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم لەشاری پیرانشار ناڕەزایەتیی و گومانی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە کە بۆچی دراوەتە بە سپا و بەسیجی رێژیم و بۆ قوتابخانە کەڵکی لێ وەرناگرنەوە.
کرانی قوتابخانەکانی بە بنکە و مۆڵگەی هێزەکانی سپا و بەسیجی رێژیم لەحاڵێک دایە، شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە قوتابخانەی زیاتری پێویستە و ئەمساڵ بەشێکی بەرچاو لەقوتابیان لەبەر نەبوونی قوتابخانە لەو شارە بێجێگا ماونەتەوە و هەر پۆلێکی وانەوتنەوە لە ٤٠ قوتابیی زیاتر تێدا دەرس دەخوێنن.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی قوتابخانەکانی ئەو شارە لەخانووی کڕێدا دەژین و رێژیم بە جێگای ئەوەیکە ئیمکاناتی رفاهی بۆ ئەو مامۆستایانە دابین بکات، قوتابخانانەکانی ئەو شارە بە بیانووی تەخریبی دەداتە بە هێزە نیزامییەکانی سپا و بەسیج.
دوای جیگیربوونی هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و قەندیل رێژیم بە شێوەیەکی جیددی دەستی داوەتە میلیتاریزەکردنی شارە وگوندەکانی کوردستان و کەش و هەوایەکی ئەمنییەتی توندی بەسەر شارەکانی کوردستاندا زاڵ کردووە.