کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مارگارێت تاچێر یەكەمین سەرۆك وەزیری ژنی بریتانیا كۆچی دوایی كرد

23:46 - 19 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: مارگارێت تاچێر سەرۆك وەزیری پێشووی بریتانیا لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بە هۆی سەكتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.
خانمی تاچێر بۆ ماوەی یازدە ساڵ سەرۆك وەزیری بریتانیا بوو و هاوكاتیش رێبەری حیزبی موحافیزەكاری ئەو وڵاتە بوو و بە بانوی ئاهەنین ناسرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا دیوید كامرون سەرۆك وەزیری بریتانیا بە هەواڵدەریی BBC راگەیاندووە، ئێمە رێبەرێكی گەورەمان لەدەست دا.
هاوكاتیش كۆشكی سپی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا خانمی تاچێری بە كەسێكی ئازادیخواز لەقەڵەم داوە و هاوخەمی دەربڕیوە.
مارگارێت تاچێر ساڵی ١٩٨٤لە كردەویەكی تیرۆریستی كە كۆماریخوازانی ئیرلەند پلانەكەیان داڕشتبوو رزگاریی ببوو.

ئەو خانمە یەكێك لەو كەسانە بوو كە پشتیوانی لە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەكاتی هێرشی ئەو رێژیمە بۆ سەر باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان كردبوو.