کوردستان میدیا: مامۆستایەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.
ئازاد رەسووڵنژاد مامۆستا و خوێندکاری کارناسیی باڵای ماف لە زانکۆی مەراغە، چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن حراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری شنۆوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات راگوێزراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەک راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ راگوێزراوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تۆمەتی ئەمنیەتیی داوەتە پاڵ ئازاد رەسووڵنژاد.
چەند رۆژ لەمەوبەریش ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن دەزگا قەزاییەکانەوە بانگهێشت کرابوون.