کوردستان میدیا: مامۆستایەکی کوردی خانەنشین کراو کە هەنووکە لە گرتووخانەی شاری زاهیدان دایە، لە نامەیەکدا داوای لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کردووە، بە هانایەوە بچن.
چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران بڵاوی کردەوە، محەممەد ئەمین ئاگووشی مامۆستای دەسبەسەرکراو لە گرتووخانەی شاری زاهیدان، بارودۆخی جەستەیی زۆر خراپە و هەتا ئێستا بۆ چەندین جار داوای مەرەخسیی کردووە.
ئەو مامۆستا کوردە لە نامەکەیەدا نووسیویەتی، ئەگەر بێت و پێڕاگەیشتن بە دۆخی جەستەیی و وڵامی داخوازییەکانی نەدرێتەوە، دەست دەداتە مانگرتن.
ئەو هاووڵاتییە تووشی نەخۆشیی گورچیلە و دەمارەکان بووە.
محەممەد ئەمین ئاگووشی مامۆستای خانەنشین کراو و خەڵکی شار پیرانشارە و بە تاوانی سیخوڕی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زاهیدان، بەسەریدا سەپاوە.