كوردستان میدیا: مامۆستایەكی ئایینی مزگەوتێكی گەڕەكی شێوە برایم لە سەردەشت بانگهێشتی دادگای رووحانیەتی شاری تەورێز كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا لەلایەن هەواڵدەریی موكریانـەوە، عەبدولسەلام گوڵنەواز پێش نوێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری سەردەشت بانگهێشتی دادگا، لە شاری تەورێز كراوە.
بەو مامۆستا ئایینیە راگەیەنراوە، دەبێرێكەوتی ٧ی رەشەمە لە دادگای تایبەت بە رووحانیەت ئامادە بێت.
مامۆستا عەبدولسەلام ئەندامی مەكتەب قورئان و لایەنگری كاك ئەحمەدی موفتی زادەیە.
ئەو مامۆستا ئایینیە پێشتریش لە مانگی جوزەرداندا بانگهێشتی دادگای رووحانیەت لە شاری ورمێكرابوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری بانگهێشت كرانی مامۆستا عەبدولسەلام نەزانراوە.