کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەكی زانكۆ لە شاری مەهاباد بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان پەرتەوازەی هەندەران بوو

17:48 - 9 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: مامۆستایەكی زانكۆ و چالاكی فەرهەنگی لە شاری مە‌هاباد لەئەنجامی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێران بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
جیهان ئەڵڵاكەرەم (كەرەمی) خەڵكی شاری مەهاباد ئەو مامۆستا كوردەییە كە دوای چەندین جار بانگهێشت كرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە، لە ئێران هەڵاتووە و لەحاڵی حازرد لەیەكێك لەوڵاتانی بیانی گیرساوەتەوە.

جیهان كەرەمی خاوەنی بڕوانامەی كارناسیی باڵایعلوم تربیتی، سەرنووسەری گۆڤاری داخراوی رسكان و یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەهاباد بووە.
هەرلەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەرییكوردپاش بڵاوی كردبووە، دوابەدوای رەوتی بانگهێشت و دەستبەسەر كردنی چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسی، ئەو مامۆستایەی زانكۆی پەیام نوور چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەهابادەوە بانگهێشت كرابوو، بەڵام جیهان كەرەمی خۆی لە چوون بۆ ئەو ناوەندە پاراستبوو.

جیهان كەرەمی مامۆستای زانكۆی پەیام نووری مەهاباد بووە و هەروەها ماوەیەكیش لە بورای مافی مرۆڤدا چالاكی نواندووە.