کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ مانگە کرێکارانی بەنداوی \"چەپەراوێ\"ی شنۆ، حەقدەستیان پێ نەدراوە

19:39 - 12 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: بەبیانووی کەمیی بوودجە، ٥ مانگە بوودجەی کرێکارانی بەنداوی چەپەراوێ نەدراوە و لە ماوی یەک حەوتووی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ کرێکار لەسەر کار دەرکراون.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی شیرکەتەکانی بەڵێندەریی ٣ کوو، ٥ مانگە مووچە و حەقدەستی کرێکارانی بەنداوی چەپەراوێی لە شنۆ نەداوە و سەرەڕای ئەمەش ٢٠ کرێکاری بەبێ هیچ هۆکارێک لەسەر کار دەرکردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە کرێکارانی ئەم بەنداوە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دواکەوتنی حەقدەستەکەیان مانیان گرتووە.
بەنداوی چەپەراوێ لە ناوچەی شنۆ سەرەڕای دواخستنی مووچەی کرێکاران و دەرکرانیان، بەشێکی زۆر لە مەزرا و باخاتی هاووڵاتییانیش دەباتە ژێر ئاوەوە و هیچ ناوەندێکی رێژیمی ئیسلامیی ئیران لەو پێوەندییەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.
لەم پێوەندییەدا ماوەیەک لەوە پێشیش ٣٠ کرێکاری بەنداوی ژاوە لە نزیک شاری سنە بە بێ هیچ پاساوێک لەسەر کارەکانیان دەر کران.
پێشتر لەوەش ١٩٠ کرێکاری گرێبەستیی بەنداوی ژاوە لەلایەن شیرکەتی بەڵێندەریی معتبرـەوە کە ماوەی چوار مانگ مووچە و حەقدەستیان پێ نەدرابوو، لەسەر کارەکانیان دەرکران.