![](/weney-mallperr/12925.jpg)
کوردستان میدیا: ماڵپەڕی فەرمیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئەرتەشی سایبری ڕێژیمی ئێرانەوە هاک کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ماڵپەڕی فەرمیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران (lawan.org) لە لایەن ئەرتەشی سایبری ڕێژیمی ئێرانەوە هاک کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەشێوەی فەرمی هاککردنی ئەم ماڵپەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام وەک لە بڵاوکراوەیەکی ناوەندی هەواڵدەریی مێهری ڕێژیمی ئێرانەوە ئاماژەی پێکراوە گرووپێک بە ناوی (ارتش سایبری ایران) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان داوەتە هاککردنی ماڵپەڕ و وێبلاگی ناوەندە هەواڵدەرییەکانی دژبەری ڕێژیم.
هەر ئەم ناوەندە هەواڵدەرییەی ڕێژیم، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا نزیک بە ١٣ ماڵپەڕ و وێبلاگی هاک کردووە .
لە هاککردنی ماڵپەڕەکەدا وا نیشان دراوە کە لە لایەن تورکەکانەوە هاک کرابێت ئەویش بە دانانی سروودی تورکە فاشیستەکان، بەڵام هەر وەک لە ڕۆژانی ڕابردوو فارسە فاشیستەکان کاردانەوەیان بەرانبەر بە جل و بەرگ و زمانی کوردی هەبووە، ئەم هەوڵەش دەچێتە چوارچێوەی ئەو پەرچەکردارانە.
هەر بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئێستا ماڵپەڕی لاوان وەرگیراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو کارە تێکدەرانەی کە لە نێو ماڵپەڕەکەدا ئەنجام دراوە جارێ کاری ماڵپەڕکە ڕاگیراوە و بینەرانی ئاگادار دەکەینەوە کە تا چارەسەری یەکجارەکی ئەم کێشەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕوان بن.