کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێكی كوردی شاری سنە خەڵاتی نێودەوڵەتی لەبواری نیگاركێشی مسۆگەر كرد

05:12 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: منداڵێكی تەمەن شەش ساڵەی كورد توانی لە كێبڕكێ نێودەوڵەتییەكان لە وڵاتی ژاپۆن لە بواری نیگاركێشیدا دیپڵۆمی فەخر وەربگرێت.


حوسنا عەزیزی بەبەرهەمەكانی خۆی بەشداریی لە بیستەمین خولی كێبڕكێیەكانی نێودەوڵەتی نیگار كێشی لەوڵاتی ژاپۆندا كرد ولەلایەن داوەرانی ئەو كێبڕكێیەوە خەڵاتی باشترینەكانی پێ‌ بەخشرا.
ئەو كێبڕكێیە هەموو ساڵێك لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت و بەشدران بەرهەمەكانی خۆیان لەساڵی ٢٠١٢دا بۆ بەڕێوەبەران لەوڵاتی ژاپۆن ناردبوو.
هەفتاو پێنج وڵات لە سەرانسەری جیهان بە ٢٨هەزار بەرهەمەوە لەو كێبڕكێیەدا بەشدار بوون.
ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرهەمەكانی منداڵانی ئێرانی و یەك لەوان بەرهەمی حوسنا منداڵی كوردی سنەیی لەو كێبڕكێیەدا بەشدار بوو و توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت.

چەند رۆژ لەمەوبەریش قوتابییەكی مەهابادی بە ناوی مریەم سەفایی مەنێش تەمەن ١٤ ساڵ توانیبووی پلەی یەكەم لە بواری نیگاركێشی لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا خوێندكارێكی كوردی شاری جوانرۆش بە ناوی سۆران سەلیمیان تەمەن ١٨ ساڵ، لە ركابەرییەكانی بەرنامەنووسی كامپیوتێردا كە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چووبوو پلەی یەكەمی مسۆگەر كردبوو.