کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سەردەشت کەوتنە سەر مینە چێنراوەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لەئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەبدوڵڵا بێورانی، کوڕی ئەحمەد و تەمەن ٣٤ ساڵ لە خاڵی سنووری قەڵەڕەشەی سەربە شاری سەدەشت کەوتنە سەر مینە چێنراوەکان و بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییە هەنووکە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێلە هەرێمی کوردستان دایە.
عەبدوڵڵا بێورانی خێزاندارە و لەلایەن لاقێەوە بە توندی بریندار بووە.
کۆڵبەرانی کورد سەرەڕای کوشتن و بریندار و دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە، لە زۆر حاڵەتیشدا دەکەونە سەر مێنە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونیان.
لە ماوەی ٢ مانگی رابردوودا سێکۆڵبەری کورد بەهۆی کەوتنە سەر مینە چێنراوەکان، کوژراون و بریندار بوون.