![](/weney-mallperr/7036.jpg)
كوردستان میدیا: مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ سال كە دەیهەویست پێش بە رووخاندنی ماڵەكەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بگرێت، بەتەقەی ئەو هێزانە گیانی لێئەستێنرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، مورتەزا سویدی لەكاتێكدا كە دەیهەویست پێش بە تێكدان و رووخاندنی ماڵەكەیان بگرێت لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە سەرەتا درایە بەر لێدان و كوتان و دواتریش بە دەستڕێژی گوللە گیانی لێئەستێنرا.
بنەماڵەی مورتەزا ئەو كەسەی كە كوڕەكەیانی كوشتووە شناسایی كردووە.
ئەو هێزانە بەبیانووی دروست كردنی بینای بێمۆڵەت بە بولدیزێر چووبوونە ماڵی سەید مووسا و لەئەنجامدا كوڕی ئەو هاووڵاتیان كۆشتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوای كوشتنی مورتەزا، هێزە ئەمنیەتییەكان دوو كەس لە خزم و كەسەكانی كوژراوەكەیان دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردووە.