کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نالەباریی دۆخی تەندروستیی نەخۆشخانەی بۆکان بەهۆی ناکۆکیی بەرپرسان

15:23 - 5 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی نەخۆشخانە و شارەوانیی بۆکان، زبڵ و خاشاکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە نەڕژێنراوە و ئەوەش بووەتە هەڕەشەیەک بۆسەر تەندروستیی هاووڵاتییان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زبڵ و خاشاکەکانی و پاشماوەکانی نەخۆشخانەی \'\'قولی پوور\'\'ی شاری بۆکان، پاش چێ بوونی ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ شارەوانی، کۆ نەکراونەتەوە.
ئەو ناکۆکییانە چەندین مانگە بەردەوامە و لەم دوایی‌یانەشدا توندتر بوونەتەوە و هەنووکە بووەتە هۆی ئەوەی کە زبڵ و خاشاکەکانی نەخۆشخانەی بۆکان لەلایەن شارەوانییەوە کۆ نەکرێنەوە.

6850.jpg


بەهۆی مەترسیدار بوونی پاشماوە و زبڵەکانی نەخۆشخانە، لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو رەوتە تەندروستیی نەخۆشەکان و هاووڵاتییان تووشی زیان دەبێت.
هەتا ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی خزمەتگوزارییەکانی شاری بۆکان لەم پێوەندییەدا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.