کوردستان میدیا: لە پاییزی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و کوردستان، زیاترین رێژەی بێکارییان لەسەر ئاستی ئێراندا هەبووە.
ناوەندی ئاماری ئێران رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەمە لە ئامارێکدا بڵاوی کردووەتەوە، پاش پارێزگای لوڕستان بە نرخی ٦،٢٠%ـەوە، هەر سێ پارێزگای کرماشان، کوردستان و ئیلام، زیاترین رێژەی بێکارییان لەسەر ئاستی ئێراندا هەیە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ٨،١٨%، پارێزگای کوردستان ٦،١٥% و پارێزگای ئیلام ٠،١٥% بووە و پاش پارێزگای لوڕستان زیاترین نرخی بێکاری لەم سێ پارێزگا کوردنشینەدا بووە.
لە ٣١ پارێزگای ئێراندا پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان پلەی دووهەم و سێیەمیان لە نرخی بێکاریدا هەیە.
جیا لەوەی کەلە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران نرخی بێكاری دوو رەقەمییە، ئەو نرخە لە ٢٢ پارێزگای دیکەی ئێرانیشدا ٢ رەقەمییە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاریی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا ٣ میلیۆن و ٢٣ هەزار کەس لە سەرانسەری ئێراندا راگەیاندبوو.
بێکاری و کار کردنی هێزی کارا و توانای هەر کۆمەڵگایەک یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ئابووریی هەر وڵاتێکە بە جۆرێک کە هەڵکشان و داکشانی رێژەی کار و بێکاریی، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێشکەوتووی هەر وڵاتێک نیشان دەدات.