کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی ئیرلەند، لەگەڵ ئەندام پارلمانێکی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'هەڵاڵە ئەحمەدی\'\' رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ لۆک فلانگن ئەندام پارلمانی وڵاتی ئیرلەند کۆبووەوە.
دۆخی نەتەوەی لە ئێران و پێشێلکاریی ماف و ئازادییەکانی ئەەو نەتەوە و باقی نەتەوەکانی دیکە و سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر ئەو نەتەوانە بابەتگەلێک بوون لە دیداری نوێنەری حیزب و لۆک فلانگن تاوتوێ کران.
دۆخی زیندانییانی سیاسیی کورد و ئیعدامەکان و هەروەها مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو چاوپێکەوتنیان پێکهێنابوو.