کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ نوێنەری پارلمانی فەڕانسە کۆبووەوە

17:58 - 9 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ نوێنەری پارلمانی ئەو وڵاتە لە پاریس چاوپێکەوتنێکی ئەنجام دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، خوسرەو عەبدوڵڵاهی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەڕانسە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ \'\'نۆئێل مامێرە\'\' ئەندامی پارلمانی فەڕانسە سەربە پارتی سەوزەکان کۆبووەوە و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و کوردستان و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکرات وێرای ئاماژە بە سەرکوت و جینایەتەکانی رێژیم دەرحەق بە نەتەوەکانی ئێران پرژایە سەر ئازار و ئەشکەنجی سیستماتیکی زیندانییانی سیاسیی و زیاتربوونی رێژەی توندوتیژی و ئیعدامەکان پاش هاتنە سەر کاری رۆحانی و لیستێکی لەبارەی حاڵەتەکانی ئیعدامی زیندانییان و هەروەها ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە، رادەستی نوێنەری پارلمانی فەرانسە کرد.
ئەو دانیشتنە لە دەفتەری نوێنەری پارلمانی فەرڕانسە بەڕێوەچوو.