کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی تازە كۆڵبەرێكی كورد بەتەقەی هێزە نیزامییەكان بوو بە قوربانی

18:11 - 3 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆڵبەرێكی خەڵكی ناوچەی سەردەشت لە شوێنێك بە ناوی خاڵی سنووری سەرشیوو بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار كرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، جەبار ماراغانی كوڕی عەبدوڵڵا بەتەقەی راستەو خۆی هێزە نیزامییەكان بریندار كرا و لەحاڵی حازردا لە نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ‌لە هەرێمی كوردستان، دایە.
بەوتەی شایەتحاڵان هێزە نیزامییەكانی رێژیم لەحاڵێكدا تەقەیان لەو كۆڵبەرە كردووە، كە بە مەوادی زیاتر لە ٢٠٠ میتر لە خاكی هەرێمی كوردستاندا بووە.
جەبار ماراغانی لەلایەن لاقیەوە بە توندی پێكراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی بەرچاویش لەکەلوپەلی كۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە زەوت كراون.