کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٤ ساڵ زیندان سزا درا

15:33 - 3 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، سزای زیندانی بەسەردا سەپا.


ئاژانسی هەواڵی موکریان بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی مستەفا فەقێ کە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
مستەفا فەقێ هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
ئەم زیندانییە کوردە ٢٠ رۆژ دەرفەتی هەیە داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەیدا بکات.