کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران کوژرا

19:13 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دیسان کوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی لێ کەوتەوە.


هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان هێزە نیزامییەکانی شاری ئەندیمشک لە پارێزگای خووزستان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی موختار خاتری کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
سەچاوەکە ئەوەشی بڵاو کردەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری کامیاران و خاوەن ژن و ٢ منداڵ بووە.
چەند رۆژ پێش ئێستا ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی کامران و سەنار عەبدۆیی لە جادەی نێوان زەنجان ــ تەورێز درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوون.