کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

14:05 - 13 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: برای بەندکراوێکی سیاسیی مەحکووم بە سێدارە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرا.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، ئامانج پەرویزی برای ئارمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر بەبێ هیچ هۆکارێکی روون دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
ئارمان پەرویزی برای ئامانج پەرویزی، هاوڕێ لەگەڵ ژماریەک هاووڵاتیی دیکە لە کۆتایی‌یەکانی ساڵی رابردوو دەسبەسەر و رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە دادگای ئینقلابی شاری رەشت بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان لە دژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' لە رێگەی \'\'هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.