کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه‌وه به هاریکاریی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار کرا.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه، گه‌وره‌ترین گرووپی دژبه‌ری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له بایاننامه‌یه‌کدا، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به یارمه‌تیدانی ماڵیی رێژیمی سووریه و سپای پاسدارانی رێژیمی به هاریکاریی نیزامی و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار کرد.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه که رۆژی هه‌ینی، رێکه‌وتی ١٢ی جۆزه‌ردان، بڵاو بۆته‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه داوای له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی کردووه که سه‌باره‌ت به پاڵپشتی نیزامی، ئه‌منیه‌تی و ئابووریی رێژیمی ئێران له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن.
له درێژه‌ی ١٤ مانگی رابردوودا و له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سووریه، ئه‌مریکا چه‌ندین جار رێژیمی ئێرانی به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی سووریه تۆمه‌تبار کردووه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، وێڕای کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه، سپای پاسداران، نیزامییانی سووریه له‌مه‌ڕ سه‌رکوتی دژبه‌ران په‌روه‌رده ده‌کات و ته‌کنۆلۆژی پێشکەوتووی سیخوڕی و چه‌کوچۆڵی جۆراوجۆریان پێ ده‌دات.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه پڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که رێژیمی ئێران به هاریکاریی رێژیمی سووریه له کۆمکوژییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌دا تاوانباره.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن جێگری فرمانده‌ی سپای قودسی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه پژڕاست کراوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: ئێران له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سووریه‌دا به شێوه‌یه فیزیکی و غه‌یره فیزیکی ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات.
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی جێگری فرمانده‌ی سپای قودس ــ لقی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سپای پاسداران ــ، حه‌سه‌ن فیرووزئابادی به‌رپه‌سی ستادی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمی ئێران گوتوویه‌تی: ئێران ته‌نیا له بواری مه‌عنه‌وییه‌وه هاریکاریی سووریه ده‌کات.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی مافی مرۆڤی سووریه، له‌سه‌ره‌تایی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سووریه‌وه هه‌تا ئێستا ١٥ هه‌زار که‌س کوژراون.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران