![](/weney-mallperr/3879.jpg)
کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی نیزامیی ئیسراییل سەبارەت بە راگواستنی چەکی کیمیایی رێژیمی سووریە بۆ لوبنان و حیزبوڵڵا هوشداریی دا.
بێنی گانتز بەرپرسی گشتیی ئەرتشی ئیسراییل هوشداریی داوە، کە ئەگەر ئامرازی شەڕکەری کیمیایی ئەرتشی سووریە بگاتە دەستی حیزبوڵڵای لوبنان، ئیسراییل پەرچەکرداری توندی دەبێت.
رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی رەشەمە، وڵاتی ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر نیگەرانی لە دووکەرت بوونی سووریە بەهۆی شەڕی ناوخۆیییەوە و راگواستنی چەکە کیمیایییەکانی ئەو رێژیمە بۆ وڵاتی لوبنان و دەسڕاگەیشتنی حیزبوڵڵا، هاوپەیمانی ئێران و سووریە، بەو چەکانە وتی: لوبنان زیاتر لە سووریە، بۆ ئیسراییل مەترسیدارتر دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدعووت ئاخرۆنووت، ژەنراڵ گانتز گوتوویەتی: پاش شەڕی ٣٣ رۆژەی ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی، سنووری لوبنان و ئیسراییل بە یەکێک لە ئارامترین سنوورەکان دێتە ئەژمار و توانا و هێزی ئیسراییل ناوچەکەی هێمن کردەوە.
ژەنراڵ گانتز لە ئاخاوتنە هەڕەشە ئامێزەکەیدا لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی ٣٣ رۆژە وتی: هێرشی ئەمجارەی ئیسراییل تێکڕای خەڵکی لوبنان دەگرێتەوە و وەکوو پێشوو تەنیا شوێنە نیزامییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ناکەینە ئامانج.
هەر لەو پێوەندییەدا شیمۆن پرێز دوو مانگ پێش ئێستا لە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک وتبووی: لە ئەگەری راگواستنی چەکە کیمایییەکانی سووریە و دەستڕاگەیشتنی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵڵا بەو چەکانە، سەرکۆماری ئەمریکا بە باشی دەزانێت چی بکات.
ئیسراییل مانگی رابردوو خاکی سووریەی بۆمباران کرد کە بەپێی راپۆرتەکان وێڕای بوردمانی کاراوانی مووشەکیی سووریە، کەلە حاڵی راگواستن بۆ لوبنان بووە، ناوەندێکی نیزامیی تەیار بە چەکی ناوکیشی بوردمان کردووە.
لێپرسراوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای پژڕاست کردنەوەی کوژرانی فرماندەیەکی سپای پاسداران لە رێگای دیمەشقەوە بۆ بەیرووت، وڵاتی ئیسراییلیان بە هۆکاری ئەو کوشتنە بە تاوانبار ناساند و رایانگەیاند کەلە کاتی پێویستدا وەڵامی خۆیان دەدەنەوە.
حەسەن شاتری بڵیند پایەترین لێپرسراوی سپای پاسداران لەم ساڵانەی دواییدا بوو کە هەوڵی زۆری لە بووژانەوەی توانا نیزامییەکانی حیزبووڵادا خستەگەڕ.