کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هولەند/ بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە یادی شیمیایی‌بارانی هەڵەبجە

16:13 - 28 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هولەند لە یادی ٢٧ ساڵەی شیمیایی‌بارانی هەڵەبجە بەشداریی کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دوشەممە ٢٥ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمی ٢٧ـەمین ساڵڤەگەری شیمیایی‌بارانی شاری هەلەبجە لە گۆڕەپانی رێکخراوی نێونەتەوەیی دژ بە چەکی شیمیایی بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەدا کوردانی دانیشتووی هولەند ، نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، هەروەها چەندین کەسایەتیی سیاسی و پارلمانتاری هولەندی بەشدار بوون.

نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان بە دانانی تاجە گووڵ لە سەر مۆنۆمێنتی هەلەبجە بۆ جارێکیتر ئەو کردەوەیەیان وەک جینۆساید دژ بە کورد مەحکووم و ریسوا کرد.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هولەند بە سەرپەرستی ئیدریس خورشیدی بە دانانی چەپکە گۆلێک بەشداری رێوڕەسمەکە بوون.

ژوان.ک