کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی ئینتزامیی پارێزگای کوردستان، رێوڕەسمی چوارشەممە سووریی قەدەغە کرد

21:53 - 21 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: جێگری هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران لە پارێزگای کوردستان رایگەیاند، هەر چەشنە خۆشی و شایی‌یەک لە رۆژی چوارشەممە سووریدا قەدەغەیە.
محەممەد قەنبری بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە: خەڵک لە پارێزگای کوردستان بۆیان نییە لە رۆژی چوارشەممە سووریدا پێکەوە لە شەقام، پارک و سەیرانگاکاندا کۆببنەوە.
ماوەیەکە شاری سنە و چەندین شاری دیکە لە پارێزگای کوردستان لەبەرەبەری نەورۆز و هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری رێژیمی ئێران بە توندی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە میلیتاریزە کراون.
لە شاری مەریوان و سنە هێزە ئەمنیەتییەکان گەشتی بەردەوامی شەوانەیان داناوە و زۆر جار مۆبایلی هاووڵاتیانیش دەپشکنن.
لە پێوەندیی لەگەڵ جێژنەکانی چوارشەممە سووری و نەورۆزدا ناسر مەکارم شیرازی رایگەیاندبوو، ئاور کردنەوە لەو رۆژەدا شتێکی خورافییە.
عەلی خامنەیش ساڵی ١٣٨٨ وتبووی: رێوڕەسمی چوارشەممە سووری بنەمای شەرعی نییە و حەرامە.