کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی هەرێمی کوردستانیان بریندار کرد

19:17 - 26 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای بەزاندنی هەرێمی کوردستان، تەقەیان لە شوانکارەیەکی کورد کردووە.


هێزە نیزامییەکانی ئێران لە قەزای چوارتا لە هەرێمی کوردستان تەقەیان لە شوانکارەیەک کردووە و لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە بریندار بووە.
سامان مەحموود بەڕێوەبەریی راگەیاندنی پۆلیسی شاری سلێمانی رایگەیاندووە، هێزە نیزامییەکان تەقەیان لە دوو شوانکارە بە ناوی شەمیران جەلال و هەڵۆ یاسین کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا شەمیران بریندار بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی رووداو بڵاوی کردۆتەوە، هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری ئەو بەزاندنی سنوور و تەقە کردنە نەزانراوە.
حەفتەی رابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار کرابوو.