کوردستان میدیا: بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد کە بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە شاری سەقز لێپرسینەوەیان لێکراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان چوونەتە ماڵی ئازاد موسلم چالاکی سیاسی و وێڕای هەڕەشە لێ کردن، برایەکی ئازادیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هێزە ئەمنیەتییەکان موعتەسەم موسلم تەمەن ٣١ ساڵیان لەگەڵ خۆیان بۆ ئێدارەی ئیتلاعات بردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەژێر لێکۆلینەوە دابووە.
بەوتەی کەسێکی ئاگادار لەو مەسەلەیە، هێزە ئەمنیەتییەکان بە موعتەسەمیان وتووە، بۆی نییە لە شاری سەقز بچێتە دەر و ئەگەریش ویستی بۆ دەرەوەی شاری سەقز سەفەر بکا دەبێ، بە ئیزنی ناوەندە ئەمنیەتییەکان و نابێزیاتر لە دوو رۆژیش بخایەنێ.
ئازاد موسلم چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزـەوە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی رێژیمی ئێران بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی بێحورمەتی بە پیرۆزییەکانی رێژیمی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
دادگای ئینقلابی شاری سەقز بریاریشی دابوو کە دوای تەواو بوونی حوکمەکەی ئەو چالاکە سیاسییە بۆ ماوەی ٩ ساڵ بۆ سیستان و بەلووچێستان دوور بخاتەوە.
ئەو حوکمە بەبێئەوەی کە ئازاد موسلم کوڕی عەتا لە دادگا ئامادە بێت، دراوە.
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە ماوەی ساڵێک لەمەوبەر وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتانی بیانی گیرساوەتەوە.