کوردستان میدیا: لە شاری بانە هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە ماهوارەی هاووڵاتیاندا گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو هێزانە لە گەڕەکی کەمەربەندیی ٢ بەبێئیزنی خاوەن ماڵەکان چوونەتە سەربانی ماڵی هاووڵاتییان و سێڵەکانیان لێزەوت کردوون.
یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی کەمەربەندیی ٢ بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، هێزە ئینتزامییەکان زۆر جار لەکاتی کۆکردنەوەی ماهوارەکاندا قسەی سووک و ناحەز بە خاوەن ماڵەکان دەڵێن.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: هەتا ئێستا چەندین حاڵەت هاتۆتە پێش کە ئەو هێزانە تەنانەت دەرگای ماڵەکانیشیان شکاندووە، یان کاتێک دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی ماهوارە کە خەڵک هێشتا لە خەو هەڵنەستاون.
دیاردەی کۆکردنەوەی ماهوارە لە کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بەردەوامە و زۆر جار دوای زەوت کردنە ماهوارەکان سزای نەختی بەسەر خاوەن ماڵەکانیشدا دەسەپێنن.