کوردستان میدیا: کۆڵبەرانی ئاوایی قەڵەڕەش لە سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کەلوپەلەکانیان لێزەوت کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی هەینی رێکەوتی ٢٧ی رێبەندان هێزەکانی رێژیمی ئێران چوونەتە ئاوایی قەڵەڕەش و وێڕای بێحورمەتی پێ کردن، سەرجەم کەلوپەلەکانیان لێزەوت کردوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ٣٠ سەر ئەسبی بارهەڵگری هاووڵاتییانی کورد لە پشت ئاوایی دەرماناوێلە سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بە کوشت چوون.
ئەو ٣٠ سەر ئەسبە، ٢٥ ئەسب خاوەنەکانیان خەڵکی ئاوایی شیناوێی سەربە پیرانشار و ٥ سەر دیکەشیان هی هاووڵاتییانی ناوچەی سەردەشت بوون.
یەکێک لە شایەتحاڵی ئەو رووداوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، هێزە ئینتزامییەکان لە حاڵێکدا دەستڕێژیان لەو ٣٠ سەر ئەسبە کرد، کە هیچ بارێکیان پێنەبوو.