کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندەکانی ناوچەی بەرنیەی پیرانشار، دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە دیشی ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندەکانی گردەسوور و سیلوێ ژمارەیەکی بەرچاو لە ماهوارەی دانیشتوانی ئەو گوندە دەستی بەسەردا گیرا.
هەر لەو پێوەندییە چەند رۆژ لەمەوبەریش هێزە ئینتزامییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی ماهوارە چووبوونە ناوچەی ورمێ و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دروست ببوو.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەشەمە ئەو هێزانە چووبوونە گوندەکانی گێسان و زێوەی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و وێڕای پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان دەستیان دابووە کۆکردنەوەی ماهوارە کە لە ئەنجامدا لەگەڵ بەربەرەکانێی خەڵک بەرەوڕوو ببوونەوە و گرژی و ئاڵۆزی هاتبووە ئاراوە.