کوردستان میدیا: لە بەشێکی بەرچاو لەگەڕەکەکانی شاری نەوسوود ماهوارەی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە زەوت کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هێزە ئینتزامییەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان کرد و لەو پێوەندییەشدا هەڕەشەیان لە خاوەن ماهوارەکان کردووە.
هێزە ئینتزامییەکان بە شێوەی بەردەوام لە کوردستان دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیان کردووە و زۆربەی کاتەکانیش بێ ئیزنی خاوەن ماڵەکان دەچنە سەربان و دیشەکانیان لێ زەوت دەکەن.
ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوانەی هێزە ئینتزامییەکان ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە ناو دڵی هاووڵاتییانی کوردەوە.
کۆ کردنەوەی ماهوارە لە ئێران و کوردستان لە حاڵێک دایە کەلە وڵاتانی دیکەدا، سەتەلایەت بەشێکە لە خزمەتگوزاریی دەوڵەت بە هاووڵاتییان و بۆ ئەو مەبەستە ئاسانکاریشیان بۆ دەکرێ.
هێزە ئینتزامییەکان سەرەڕای کۆ کردنەوەی دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی کورد لە زۆر حاڵەتیشدا سزای نەختیان بەسەردا دەسەپێنن.