کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی رێژیمی ئێران زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر دووکاندارەکانی هەورامانی تەخت لە سەوڵاوا

19:14 - 21 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دووکاندارەکانی بەخشی هەورامانی تەختیان راگەیاندووە، کە فرۆشی کالای خارجی لە دووکانەکانیان قەدەغەیە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی دووکاندارەکانی بەخشی هەورامانی تەخت و دەوروبەریان کردووە و پێیان راگەیاندوون کە ئیزنی فرۆشی کالای خارجییان نییە.
بەوتەی شایەتحالان هەر دووکانێک کە کاڵای بیانی تێدا بووە، ئەو هێزانە لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەو هەڵسوکەوتی هێزەکانی رێژیمی ئێران سەرەڕای نیگەرانیی هاووڵاتییان، خەساری بەرچاویشی لە دووکاندارەکان داوە.

یەکێک لە دووکاندارەکانی بەخشی هەورامانی تەخت بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای رایگەیاندووە، حکوومەت لە کاتێکدا پێش بە فرۆشی کاڵای خارجی دەگرێ‌، کە ئەو کاڵایانەی کە لە ناوخۆ بەرهەم دهێنرێن و ستانداردیان لە خوارەوەیە و فرۆشێکی ئەوتۆیان نییە.
هەر لە درێژەی ئەو زەخت و گوشارانەدا پاسگا و ناوەندی بەسیجی بەخشی هەورامانی تەخت گوشاریان خستۆتە سەر مامۆستایان و قوتابییان و پێیان راگەیاندوون کە دەبێ‌لە رێورەسمی رۆژی ٢٢‌ی رێبەنداندا بەشداری بکەن.