کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٤هەزار دانیشتووی ئاواییەكانی سەر بە شارستانی \"اردبیل\" لەئاوی خواردنەوە بێبەرین

16:39 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: زیاتر لە ٢٠٢ئاوایی سەر بە شارستانی ئەردەبێڵ لە نزیک پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات كە نزیك بە ٢٤هەزار دانیشتووی لە خۆ گرتووە لە خواردنەوەی ئاوی خاوێن بێبەرین.
سەرەڕای بەڵێنییەكانی بەرپرسانی رێژیمی ئێران لەمەڕ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی ئاواییەكانی سەر بەشارستانی ئەردەبێڵ، بەڵام هاووڵاتیان بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنن و هەتا ئێستاش ئەو بەڵێنیە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
نزیك بە ٢٠٢ئاوایی سەر بەو شارستانە بە تانكێر ئاوییان بۆ دەچێت و هاووڵاتیانیش لەو ئاوە و لە شێوازی راگواستنەكەی زۆر ناڕازین.
هەواڵدەریی میهر لە زاری یەكێك لە دانیشتوانی ئەو ئاواییانە بڵاوی كردۆتەوە، ئێمە سەرەڕای ئەوەی كە كێشەی ئاوی خواردنەوەمان هەیە، لەبوونی ئاوی دیكەش بۆ حەمام كردن بێبەرین و زۆر جاری وا هەیە هەتا یەك مانگ ناتوانین حەمام بكەین.
هەنووكە نەبوونی ئاوی پێویست كێشەیەكی بەرچاوی بۆ دانیشتوانی گوندەكانی سەر بە شارستانی ئەردەبێڵ دروست كردووە و بەشێكیشیان تووشی نەخۆشی پێست بوون.

4391.jpg
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژی ساڵی پێشوو بوومەلەرزیەك بە گوژمی ٦،٢ بە پلەی ریشتێر شارەكانی اهر، هریس، ورزقان و كایبری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەژاند و تێیدا زیاتر لە ١٤ ئاوایی بە تەواوەتی لەناوچوون و نزیك بە ١٢٠ گوندیش خەساری بەرچاویان بەركەوت.
لەو كاتەوە هەتا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیە رەخنەیان لەوە هەیە كە بەشێوەی شیاو و پێویست خزمەتگوزارییان بۆ ئەنجام نەدراوە و بەشێك لە بیناكانیش نوژەن نەكراونەتەوە.