کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەمین فێستیڤاڵی ئوستانی \"ژیار\" لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت

13:59 - 15 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: هەشتەمین فێستیڤاڵی ئوستانیی فیلم و وێنەی ژیار لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی ژیار رێکەوتی ١٩‌ی رەشەمە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە ٩٠ بەرهەم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەکوو، چیرۆک، دیکۆمێنتاری، ئەزموونی، ژینگەپارێزی، وەبەرهێنان و کورتە فیلم بۆ ئەو فێستیڤاڵە نێردراون.
ئەنجومەنی سینەمای جەوانانی ئێران ــ سنە رایگەیاند، لە کۆی گشتیی ئەو ٩٠ بەرهەمە ٤٢ بەرهەمیان توانیویەتی بچێتە بەشی پێشبڕکێکانەوە.
لەو فێستیڤاڵەدا باشترین ئەکتەر، باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم و باشترین وێنەگر خەڵات دەکرێن.