کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردەی نەوتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیە رۆژانە گەیشتە پەنجا هەزار بۆشكە

15:18 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: حكوومەتی توركیە رۆژانە پەنجا هەزار بۆشكە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان دەكڕێ.
ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، تەنیا لە پاڵاوگەی تەق تەق لە هەرێمی كوردستان رۆژانە ٢٥ هەزار بۆشكە نەوت بەرهەم دەهێنرێ‌و رەوانەی توركیە دەكڕێ.
بەشێك لەو نەوتەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیەی دەنێرێ‌وەكوو سووتەمەنی ماڵەكان كەڵكی لێ‌وەردەگیرێ‌و بەشێكی دیكەشی دوای پاڵاوتن دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی روێتێرزیش بڵاوی كردبۆوە، حكوومەتی هەرێم لە چەند رۆژی رابردوودا ٣٠ هەزار تۆن نەوتی هەناردەی وڵاتی ئاڵمان كردووە.
مانگی رابردوو كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی وزە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا كە هەرێمی كوردستان توانای ئەوەی هەیە كە رۆژانە١میلیۆن بۆشكە نەوت بەرهەم بهێنێت.