کوردستان میدیا: رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لە بابەتێکی خۆیدا، ئاماژەبه خوێنڕێژییەکانی رێژیمی سووریە دەکات و نووسیویەتی، بێدەنگیی ئۆباما ئەو خوێنڕێژیانەی زیاتر کردۆتەوە.
ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی، دەوڵەتی ئۆباما بە گرتنەبەری رێگای بێدەنگی لەهەمبەر سەرکوت و توندوتیژییەکانی رێژیمی سووریە، مەترسیی ئەزموونێکی تاڵ وەکوو رووداوەکانی بووسنی زیاتر دەکات.
واشینگتۆن پۆست هەروەها نووسیویهتی: رەنگە رۆژێک سەرکۆمارێکی ئەمریکا بڵێت، چۆن ئەو تاوانه لەو چەشنە لە سووریە رووی داوە و ئەمریکا بێدەنگیی کردووە؟ وڵام ئەوەیە: ئۆباما خوازیار بوو بۆ جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
زیاتر لە ساڵێکە کە خەڵکی سووریە بە خۆپیشاندانی بەربڵاو و دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان، خوازیاری گۆڕینی دەسەڵاتی وڵاتەکەیانن و ئەو ناڕەزایەتییانەش هەتا ئێستا بۆتە هۆی کۆمکوژیی هۆڤانە (وەحشیانە)ی خەڵک لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە.
بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٩ هەزار کەس بوونەتە قوربانی. ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئوپۆزسیۆنی سووریە ئەو ئامارە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس وەسف دەکات.