![](/weney-mallperr/3869.jpg)
کوردستان میدیا: دوابەدوای گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا و کۆنگرەی ئەمریکا بۆسەر رێکخراوی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمپانیای یوتێل سات وەشانی شەبەکەی العالمی لە ماهوارەی AB7 راگرت.
کۆمپانیای فەرانسەویی یوتل ست لە رێکەوتی ١١ی رەشەمەوە وەشانی کاناڵی ئەلعالمی بۆ ماوەیەکی نادیار راگرت.
ماهوارەی یوتل ست هۆکاری ئەو راگرتنەی کاناڵی ئەلعالمی گەڕاندۆتەوە بۆ پابەند بوونیان بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.
کاناڵی ئەلعالم شەبەکەیەکی عەرەبی زمان و ناوەندەکەی لە شاری تاران دایە.
ماوەی مانگێگ لەمەوبەریش ماهوارەی نایل ست وەشانی شەبەکەی العالم بە گشتی لەو ماهوارەیە راگرتبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ئەمساڵیش ١٩ کاناڵی سەربە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر ماهوارەی هاتبێرد راگیرابوون.