کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای كرماشان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەمەڕ دابەش كردنی بەنزین گەمارۆی خراوەتە سەر

23:30 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ماوەی چەند مانگە كە پارێزگای كرماشان لە بوونی بەنزین بە كوالێتی باش بێبەریی كراوە و ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە پارێزگاكانی دیكە بەنزینی سوپر دابەش دەكرێ‌.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی كرماشان پۆست هۆكاری نەدانی بەنزین بەو پارێزگایەی گەڕاندۆتەوە بۆ هەڵاواردنی نەتەوەیی و بڵاوی كردۆتەوە، لە پارێزگاكانی فارس، بووشێهر، تاران و شوێنەكانی دیكە ئەو بەنزینە بە ئاسانیی دەست دەكەوێ‌.
پارێزگای كرماشان تەنیا لە بواری بەنزینەوە كێشەی نیە بەڵكوو شەپۆلێكی گرانێش رووی لەو شوێنە كردووە بە چەشنێك كەلە دەسپێكی ساڵی تازەدا و سەرەڕای بەلێنییەكانی لێپرسراوانی رێژیمی ئێران لەمەڕ بنبڕ كردنی گرانیی، نرخی یەك كیلۆ تەماتە لە بازارەكانی كرماشان گەیشتۆتە پێنج هەزار تمەن.
چوونە سەری نرخی تەماتە هاووڵاتیانی تووشی سەرسامی و هاوكاتیش كێشە كردووە و دڵەڕاوكێی ئەوە لایان دروست بووە كە نرخی كەلوپەلەكانی دیكەش زیاد بوون بە خۆیەوە ببینێت.
ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩١دا لە ئەنجامی سیاسەتە ساویلكە، نازانستی و نادادپەروەرەكانەوە تووشی قەیرانێكی چارەسەر نەكراو بووە و كارناسانی ئابووری لەو باوەڕەدان لانی كەم بەم زوانە رێژیمی ئێران هیچ رێگا چارەیەكی بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە نییە.
هەنووكە خەڵكی ئێران لە دەسپێكی ساڵی ١٣٩٢دا بە مەبەستی دەرباز بوون لەو قەیرانە ئابوورییە چاویان بڕیوەتە هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی و وتووێژەكانی رێژیمی ئێران لەگەڵ ئورووپا.
دوو رێگا چارە كە رێژیمی ئێران لە ساڵانی پێشووش دا نەیتوانیوە تێیاندا سەركەوتوو بێت.