کوردستان میدیا: خوێندکارانی زانکۆکانی پەیام نوور و ئازادی شاری مەریوان پەیوەست بە کەمپەینی ١٠ی خاکەلێوە بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خوێندکارانی نیشتمانپەروەری هەر دوو زانینگەی پەیام نوور و ئازادی شاری مەریوان، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاڵپشتی و پەیوەست بوونی خۆیان لە کەمپەینی ١٠ی خاکەلیوە راگەیاندووە.
لەو بەیاننامەیەدا کە نوسخەیەکی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، پێشەوا قازی محەممەد وەک رێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان و ئەستێرەی پرشنگداری ناسیۆنالیزمی کوردی لەقەڵەم دەدات کە گیانی خۆی لەپێناو گەل و نەتەوەکەیدا بەخت کردووە و بە ئەرکی سەرشانی هەموو کوردێکی دەزانێت کە رێز لە تێکۆشانی ئەو رێبەرە نەتەوەییە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی بگرن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دامه‌رزاندنی که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه و ناساندنی ئه‌م رۆژه که ساڵیادی له سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێکانییه‌تی، وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ی وڵاته‌که‌مان، هه‌وڵێکی به‌رچاو و جێگای رێز و سه‌لمێنه‌ری یه‌ک بوون و یه‌کیەتیی گه‌لی کوردە. ئێمه وه‌ک خوێندکارانی زانکۆی په‌یامی نوور و ئازادی شاری مه‌ریوان، به‌و په‌ڕی شانازیی و شه‌ره‌فی ده‌زانین، که په‌یوه‌ست بین به که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه و به‌م هه‌نگاوه‌مان رێز له ئامانج و ئاواته پیرۆزه‌کانی رێبه‌رمان پێشه‌وا و هاوڕێکانی بگرین.
کەمپەینی ١٠ی خاکەلێوە پاش دامەزرانی خۆی لەلایەن کۆمەڵێک لە رووناکبیرانی دەروەستی نەتەوەکەمان لەمەڕ بە فەرمی ناسینی ١٠ی خاکەلێوە وەکوو رۆژی شەهیدانی کوردستان، سەدان و بگرە هەزاران کەس لە کوردان دانیشتووی کوردستان و دەرەوەی وڵات و هەروەها کۆمەڵێکی بەرچاو کە رێکخراو و حیزبە کوردستانییەکان، پاڵپشتیی خۆیان لەو کەمپەینە راگەیاند.
هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٥٠٠ کەس پشتیوانیی خۆیان لە کەمپەینی ١٠ی خاکەلێوە راگەیاندووە.