کوردستان میدیا: ڕێککەوتنی بێ ناورۆک و لەرزۆکی بەرجام لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕێژیمی ئێران، لە بەرەبەری ڕۆژانی چارەنووسساز دایە.
دوای ئەوەیکە شەوی ڕابردوو، بنیامین نتانیاهۆ، سهرۆک وهزیرانی ئیسرائیل له پرێس کۆنفڕانسێکدا کە ڕاستەوخۆ لە تهلهفزیۆندا بڵاو دەبووە، ڕایگهیاند، ئیسرائیل ژمارهیهكی زۆری زانیاریی نهێنی لهبارهی پرۆگرامی ئهتۆمی ئێران بهدهست هێناوه كه جهخت دهكهنهوه، ئێران بهردهوامه لهسهر بهدهستهێنانی چهكی ئهتۆمی.
نتانیاهۆ لهو پرێس کۆنفڕانسەدا ئاشکرای کرد که ئیسرائیل ١١٠ ههزار بهڵگهی كۆ كردووەتهوه، كه ئهوه پشتڕاست دهكهنهوه تاران دهستبهرداری پرۆگرامه ئهتۆمییهكهی نهبووه و ههوڵ بۆ بهدهستهێنانی بۆمبی ناوهكی دهدات و ئاشكراشی كرد، ئێران كاری ئهتۆمی خۆی گواستووەتهوه شوێنێكی نهێنی.
دوای ئەو پرێس کۆنفڕانسەی نتانیاهۆ بەرپرسانی باڵای ڕۆژئاوایی و ناوچەکە لێدوانی جیاوازیان دا و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیش کەوتنە هەڕەشە.
\'\'دانڵد ترامپم سەرکۆماری ئامریکا دوای قسەکانی نتانیاهۆ وتی: ئامریکا گوێی لە قسەکانی نتانیاهۆ بوو و قسەکانی ناوبراویش ڕاستییەکانی قسەی منی تەئید کرد و هەروەها ئێمە دەتوانین لەبارەی بەرجامەوە دانوستان بکەین، ئەویش بە شێوەیەکی نوێ.
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکاش وتی: لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا، بە جێگای باوەڕی باش و ڕوون، لە سەر درۆییەکانی کۆماری ئیسلامی دامەزراوە و ئەو بەڵگانەی ئاشکرا کران جێگای باوەڕ پێکردنن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ١١ هەزار فایل لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران دەیسەلمێنیت که ئێران بە شێوەی نهێنی لە دوای چەکی ئەتۆمی بووە.
بەرپرسانی کۆشکی سپیی ئامریکا دوای قسەکانی نتانیاهۆ ڕایانگەیاند، ئێران سەلماندی کە دژی دراوسییەکانی چەکی کۆمەڵکوژی بەکار دێنێت.
وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیش داوای کردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەبێ بە زووترین کات لەبارەی بەڵگەکانی که ئیسرائیل لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران ئاشکرای کردووە، لێکۆڵێنەوە بکات.
پوتین دۆستی نزیکی ڕێژیمی ئێرانیش دوای قسەکانی نتانیاهۆ باسی لەوە کردووە، دەبێ مامەڵەیەکی باش لەگەڵ ئێران بکرێت، ئەویش بە شێوەی نوێ.
دوای قسەکانی نتانیاهۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، قسەکانی نتانیاهۆی به درۆ لە قەڵەم دا و وەک نەریتی هەموو بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران قسەی سووکی ئاراستەی ناوبراو کرد.
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی بنیامین نتانیاهۆ ڕایگەیاندووە: ئەو بەڵگانە کۆنن و دووبارەبوونەوەی هەمان بەڵگەکانی ڕابردوون کە لە لایەن ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ناوکییەوە تاوتوێ کراون.
پیاوانی ئەتۆمیی ئێران حەز و خۆزگەیەکی زۆریان بۆ چەکی ناوکی هەیە کە بۆ وەدیهاتنی ئەو حەز و خۆزگەیە، ژیان و بژیوی خەڵکیان تێکداوە.
بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران زیاتر لە یەک دەیە درێژەی هەیە و تا ئێستا به هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە.